چۆنیەتی قووڵایی ستراتیژیک لە نێوان کورد-ئێراندا
تکایە ورد بیخوێنەرەوە،
دڵنیام دەت ھەژێنێت
ئەم یادداشتە ھان دەدات
وڵامی پرسیارێکی ریشەیی بداتەوە کە رەنگە گەر وڵامی ئەو پرسیارە پەیدا نەکەین ئاوا
کورد ئاڵۆزیەکی مێژوویی دیکەی بەسەردا بێت؛ بە نیسبەت کوردەوە وڵاتی ئێران چ
وڵاتێکە؟ با پرسیارەکە بەم جۆرە بپرسم بۆچی لە 50 ساڵی رابردوودا سەرەڕای کێشەی کوردی
ئێران، وڵاتی ئێران پشتیوانی کوردی ھەر 3 پارچەکەی دیکە بووەو بە عەکسیشەوە کوردیش
پشتی ئێرانی گرتووە؟ بۆچی ھەرگیز زل ھێزێک بە ناوی تورکیا بۆ چرکە ساتێکیش بووە
پشتی کوردی ئێران کە ناکۆکە لەگەڵ دوژمنە مێژوویەکەی، نەیگرتووەو بەعکسیشەوە لە
پرسێکدا بە ناوی کورد ھانی داوە ھاوکاری تەواوی ئێران بکات؟